بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد وداوای خێرا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیانی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێک لە دیداری مێری لە شاری هەولێر، پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و داوای خێرا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوانیانی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و ڕایگەیاند "کێشەکانی نێوان هەردوولا بچوکن و بە ئاسانی چارەسەر دەبن. هاوکات تاڵەبانی بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەشداربوونی لایەنە سەرەکییەکان گوتی "ئێمە نامانەوێت بەبێ ئێوە حکومەت پێکبهێنین".