ژمارەیەك لە هاووڵاتی دانیشتووانی گوندی ژاڵەی خواروو لە شاری سلێمانی بەهۆی بێ خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنن و دەڵێن، لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بەڵێنمان پێدراوە كاری پێویستمان بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێستا دەڵێن بەهۆی نزیكبوونەوەی زستان و وەرزی باران بارینەوە كارناكەین و ساڵێكی تركارەكان ئەنجام دەدەین، هاوكات لە ڕێگەی گەلی كوردستانەوە داوایانكرد كار بكرێت لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە گوندەكەدا.