هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی خانەقین ڕایگەیاند، یەکێتی حزبی ئەرکە گەورەکانی کوردایەتیەو بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەسەر شانە.
کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵان وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی و زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستن، کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی تاوتوێکردوو پاراستن و خزمەتکردنیانی
بەئەرکێکی نیشتمانیانەی یەکێتی وەسفکردو لەوبارەیەوە وتی:«یەکێتی، وەک هەمیشە خزمەتکارو پشتیوانتانە».