ئەمڕۆ لە بارەگای مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانی، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند، بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، لێپرسراوانی بۆرد و هەڤاڵانی مەڵبەند، لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیانی کۆچکردوو، کۆڕی چلەی ماتەمینی هەڤاڵ (ڕزگار حاجی عوسمان) بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، بەڕێزەوە یاد و خەباتی ماندوونهناسانەی کۆچکردوو بۆ خزمەتی نیشتمان و ڕێکخستن بەرز نرخێنرا و هاودەردی و هاوخەمیی ئامادەبووان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی کرا.