ترەمپ گەمارۆكە توندتر دەكات و تارانیش ئارامیی واشنتۆن تاقی دەكاتەوە
لەكاتێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پایتەختی فلیپینەوە هەڕەشەی باجێكی بێوێنە لە تاران دەكات لە ئەگەری هەر هێرشێكدا، دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە بەحرەین و كوەیت جارێكی تر لێ دەدرێتەوە، ئەمەش دوو لایەنیی ئەو گێژاوە دەردەخات كە واشنتۆن تێی كەوتووە، چونكە ئەمریكا كاتی بۆردومانەكان دیاری دەكات و ئێرانیش تێچووی چاوەڕوانییەكە بەسەر دراوسێكانیدا دەسەپێنێت.