لەخوێندنگای رووناكی سلێمانی زیاتر لە 200 بوتڵی ستیل بەسەر خوێندكاراندا دابەشكرا

کوردستان 03:05 PM - 2026/11/24

بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی خوێندكاران و دوورخستنەوەیان لە مەترسییەكانی بەكارهێنانی دەبەی پلاستیك (نایلۆن)، كارگێڕیی خوێندنگەی رووناكی لە شاری سلێمانی هەستا بە دابینكردنی زیاتر لە 200 بوتڵی ئاوی ستیل بۆ خوێندكارانی خوێندنگاكە.
لە چوارچێوەی هەمان هەنگاودا و بۆ دڵنیابوونەوە لە كوالێتی ئاوی خواردنەوە، چەند فلتەرێكی تایبەتی ئاو لە ناو خوێندنگاكەدا جێگیر كران، تاوەكو خوێندكاران بە بەردەوامی دەستیان بە ئاوی پاك و تەندروست بگات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو