شاسوار عەبدولواحید: لە 2023ـەوە یەك دیناری فرۆشتنی نەوت نەگەڕاوەتەوە خەزێنەی حكومەت

کوردستان 03:04 PM - 2026/11/24

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023وە یەك دینار یان یەك دۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان نەچووەتە ناو خەزێنەی حكومەتی كاربەڕێكەر یان وەزارەتی دارایی ئەو حكومەتە.

بە وتەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، داهاتی نەوتی فرۆشراو لە هەرێم دەچێتە گیرفانی چەند كەسێكی كەم و خێزانێكەوە، لەبری ئەوەی بخرێتە سندووقی حكومەت و بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان خەرج بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو