ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق ،داوا لە حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم هێزەكان دەكات پابەندی دەستوور بن.
دەسەڵاتی دادوەری لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە ، عیراق دەوڵەتێكی فیدراڵیی یەكگرتوو و سەربەخۆیە و سیستمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری، پەرلەمانی و دیموكراسییە.بەپێی ڕوونكردنەوەكە، تاكە گەرەنتی بۆ ئەم سیستمە حوكمەكانی دەستووری ساڵی 2005ـە و تەنها دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتمەندە بە لێكدانەوەی دەقەكانی.لە كۆتاییدا، دەسەڵاتی دادوەری داوا لە حكومەتی ناوەند، حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەكان دەكات، پابەندی ئەو دەقانە بن كە لە دەستووردا هاتوون.