لەپارێزگای سلێمانی سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن

کوردستان 10:45 AM - 2026/11/25

لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ،ئەمڕۆ سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكار دەبن و خزمەتی هاووڵاتیان دەكەن.

لەوباریەوە  شاهۆ عوسمان كەریم جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ، لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن ،  ئەوانیش هەریەك لە زیاد عەبدوڵا مستەفا وەك بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان لەسنوری شارباژێڕ ومحمەد عەبدول رەحمان جەلال  وەك بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لەسنوری پێنجوێن و سەباح مەعروف  وەك بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لە سنوری چەمچەماڵ.

جێگری پارێزگاری سلێمانی وتیشی،  ئەوگۆڕانكاریانە لەچوارچێوەی خزمەت كردنی هاووڵاتیانە  و ئەو ناحیانەش ماوەیەك بەهۆكاری ئیداری و یاساییە وە بەڕێوەبەری ناحیەیان بەوەكالەت بۆ دانرابوو، بۆییە بەباشیان زانی ئەم كەسانە  وەك بەڕێوەبەری ناحییە دەست بەكار بن .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو