سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، كەرتی تایبەت لە عیراق زیاتر پابەندی پاراستنی پێوەرەكانی ژینگەن بەراورد بە كەرتی گشتیی.
سروە عەبدولواحید لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی كە هەیە ئەمڕۆ كەرتی گشتیی كەمتر پابەندی پێوەرەكانی وەزارەتی ژینگەن، كەرتی تایبەت باشترن، بەڵام داواكارین هەموو لایەك پابەند بن بەو پێوەرانەی وەزارەتی ژینگە دایناون.
وەزیری ژینگەی عیراق هۆشداری دایە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەرتی گشتیی و تایبەتیش، كە هەر لایەنێك پابەندی پاراستنی پێوەرەكانی ژینگە نەبێت، لە ڕێگەی دادگاوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.