پێشنیاری چارەسەركردنی قەیرانی بەنزین لە هەرێم دەدرێتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق

کوردستان 09:37 PM - 2026/09/24

لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ئیمزای هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی لیژنەكە، چەندین پێشنیار‌و ڕاسپاردەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق كرد بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەمی بەنزین‌ و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان. 

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عیراق، راسپاردەكانی لیژنەی كاتیی تایبەت بە كێشەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستكراو بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی پاڵاوتن ‌و دابەشكردنی بەنرخێكی پاڵپشتیكراو بەسەر هاووڵاتیاندا، بە نووسراو بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەرزكردەوە بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدات‌ و داوا لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بكات ئەو راسپاردانە لەبەرچاو بگرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان. 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عیراق، وردەكاری پێشنیارەكانی ڕوونكردەوە، كە تایبەتن بە دابینكردنی بەنزین‌و سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو