بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، كێشەی كەمیی دەرمان و پێداویستی پزیشكی گرفتێكی گشتییە لە سەرانسەری عیراق و هەرێمی كوردستان. دەشڵێت، بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی، كێشەی كەمیی بڕی پارەی تەرخانكراو و نەختینەمان هەیە.
دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هۆكاری سەرەكیی كێشەی كەمیی دەرمان و پێداویستی پزیشكی پەیوەندی بە زۆریی بەكارهێنانو بەرزیی تێچووی دەرمانەوە هەیە.
ئەو كێشەیەش تەنها سنووری پارێزگای سلێمانی نەگرتووەتەوە، بەڵكو گرفتێكی گشتییە لە سەرانسەری عیراق و هەرێمی كوردستان.