فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو گەنجانە دەكات، كە لە لیبیا دەستبەسەر كراون.
پۆڵا شەهید سیروان، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، لەگەڵ ڕامیار حەیدەر ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان، سەردانی باڵیۆزخانەی لیبیامان لە عیراق كرد، مەبەستی سەرەكیش بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو گەنجانەیە كە لە لیبیا دەستبەسەرن.
پۆڵا شەهید سیروان وتیشی، باڵیۆزی لیبیا بەڵێنیداوە بەدواداچوون لەبارەی ژیانی ئەو گەنجانەوە بكات و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وڵاتەكەی قسە بكات.
بە وتەی پۆڵا شەهید سیروان، بەشێك لەو گەنجانەی لە لیبیا دەستبەسەربوون ئازادكراون و بەشێكیان هێشتا دەستبەسەرن، بۆ ئەوەش وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەك كەس و لایەنی تر هاوكار بوون.