دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆكاری كەمبوونەوەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكان ئاشكرا دەكاتو دەڵێت، بەهۆی نەبوونی پزیشكی بێهۆشكاری و كەمی كارمەندەوە، نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكان كەمیكردوە، وتیشی، چەندینجار داوامان كردووە بۆ دامەزراندنی كارمەند بەشێوەی گرێبەست بۆ ئەو بەشانە، بەڵام لەلایەن وەزارەتەوە جێبەجێ نەكراوە، ئەوەش گرفتی بۆ نەخۆشخانەكان دروستكردووە و نەخۆش بە ناچاری دەچێتە نەخۆشخانە تایبەتەكان.