بومەلەرزەیەك باكوری كوردستان هەژاند

کوردستان 12:30 PM - 2026/09/24

ئەمڕۆ  بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر ناوچەكانی باكووری كوردستانی هەژاند. ناوەندی بوومەلەرزەكە رووها بووە و لە دیاربەكر، ئامەد، غازی عەنتاب و مالاتیاش هەستی پێكراوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای ئافاد و روانگەی كاندلی، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.5 پلە ناوچەی رووهای هەژاندوە. ئەم بوومەلەرزەیە سەعات 10:40ـی بەیانی ئەمرۆ لە قووڵایی 5.4 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی تۆماركراوە.
ناوەندی بوومەلەرزەكە قەزای پینارباشی سەر بە رووها بووە و لە شارەكانی دەوروبەری وەكو ئامەد، غازی ئەنتاپ و مالاتیاش بە هەستی پێكراوە.
دەزگای ئافاد  ئاماژەی بەوەشداوە، لێكۆڵینەوەكان لەسەر زیانەكانی ئەم بوومەلەرزەیە بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو