پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی پانێڵێكی تایبەتی بۆ ڕێگری لە هەڵە باوەكانی پێدانی دەرمان لەنێوان پەرستار و دەرمانساز و پزیشكدا رێكخست. ئامانجی پانێڵەكە بۆ ئەوەیە نەخۆش بە هەڵە دەرمانی پێ نەدرێت، چونكە بەپێی ئامارەكان لە هەر 20 نەخۆشێك لە سەرانسەری جیهاندا، لانی كەم نەخۆشێك رووبەڕووی پێدانی دەرمانی هەڵە بوونەتەوە.