بەقائی :گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە

عیراق 01:42 PM - 2026/07/20

وەزارەتی دەرەوەی ئێران  ئاشكرایدەكات، سەرەڕایی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و هێرشە بەردەوامەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران،پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ واشنتۆن لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە هێشتا بەردەوامە.

ئیسماعیل باقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تاران، لەوەڵامی  پرسیارێكدا كە ئایا دەرگای دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكا داخراوە یان نا رایگەیاند:  پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان و گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەمریكا ، لەرێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامە و پەیامیان پێگەیشتووە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان.

باسی لەوەشكرد، وڵاتانی نێوەندگیر كار لەسەر پرسی كەمكردنەوەی توندوتیژی دەكەن كە لە مانگی تەمموزدا لە نێوان تاران و واشنتۆن سەریهەڵدا.وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسیارێتی فراوانكردنی شەڕەكەی خستە سەر شانی ئەمریكا و رایگەیاند، واشنتۆن بە پێشێل كردنی سەروەری وڵاتانی ناوچەكە، درێژە بە هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دەدات،  بەقائی هۆشداریشی دایە وڵاتانی ناوچەكە و رایگەیاند، ئێران  هیچ دوژمنایەتییەكی لەگەڵ هیچ كام لە وڵاتانی ناوچەكە نییە، بەڵام داوا لەو وڵاتانە دەكەن كە رێگری بكەن لە ئەمریكا لە بەكارهێنانی تواناكانی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، چونكە  تا ئەو كاتەی هێرشەكان بەردەوام بن،  تاران وەڵام دەداتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند  رۆژی رابردوودا  ئیسماعیل بەقائی رایگەیاندبوو، هەرگیز ئێران ئەو كەسە نەبووە بەڵێنەكان بشكێنێت و لە دۆسیەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەم دواییەدا، ئەوە ئەمریكا بوو كە یەكەمجار بەڵێنەكانی شكاند، هەر بۆیە پابەندبوونی ئێران بە رێككەوتنەكان بە مەرجی پابەندبوونی لایەنی بەرامبەرە، و بەردەوامی شكاندنی بەڵێنەكان لەلایەن ئەمریكاوە وا دەكات ئێرانیش بەڵێنەكانی جێبەجێنەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو