رۆژی ٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی هەڤاڵ بەختیار قادر محەمەد ناسراو بە هاوڕێ ( دلاوەر )یان بەسەرکردەوە .
لەو بەسەر کردنەوەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ دلاوەر یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشترییان بۆن خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی جوامێری و نەبەردی هەڤاڵ دلاوەر یانکرد وەک پێشمەرگەیەکی ورە پۆڵاین و بە هەڵوێستی رۆژە سەختەکانی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە سەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت پەیام و سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەکردوو چەپکە گوڵ و رێز و وەفادارییان پێشکەشکرد .
لایخۆیەوە ؛ هەڤاڵ دلاوەر بە رێزەوە لە بەسەرکردنەوەکەی رووانی و جەختی کردەوە شانازی بە مێژوو و رابردووی خۆیەوە دەکات وەک کاروانچییەکی رۆژانی سەختی خەبات کوردایەتی کە و هەوڵەکانی بۆ دۆزی رەوای گەلەکەی سەرکەوتووبووە.