لەزاخۆ لێپرسراوێك 66 ملیۆن دۆلاری كاسبكارانی بردووە

کوردستان 11:21 AM - 2026/07/20

 ژمارەیەك لە كاسبكارانی زاخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لێپرسراوێك لە زاخۆ بڕی 66 ملیۆن دۆلاری هاووڵاتیانی زاخوی بردووە و تائێستاش هیج هەنگاویك نەنراوە بۆ گێرانەوەی ئەو پارانە بۆ خاوەنەكانیان.

دەشڵێن، ماوەی هەشت رۆژە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستی دەستی بەو هاووڵاتیانە دەكەن و هیچ هەنگاوێكیان بۆ چارسەركردنی كێسەكە هەڵنەگرتووە.

هاوكات ئاماژەیان بەوەشداوە، هاووڵاتی هەیە ماڵەكەی فرۆشتووە  هەندێكیان ئۆتۆمبێل و پاسەكانیان فرۆشتووە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان هەڕ رۆژەو بە بیانوویەك بابەتەكە پشتگوێ دەخەن.

هەروەها باسی ئەوەشدەكەن، كە لەناو ئەو كەسانەی پارەكەیان براوە  خانەوادە و خێزانی شەهیدانی تێدایە كە پارجە زەوییان فرۆشتووە، وەبەشیك لە وپارانەی بردراوە پارەی ئامانەت و حەواڵە بووە كە ئەو لێپرسراوە بردوویەتی.

 ئەوەشیان ئاشكراكرد، كە دوای لێكۆڵینەوە و وەرگرتنی ووتەكانمان  لیژنەیەك پێكهێندراوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، بەڵام تائێستا لیژنەكە هیچ هەنگاوێكیان نەناوە وهیچ وەڵامیكی ئێمەیان نەداوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو