ئیسپانیا بووە براوەی مۆندیال

عیراق 10:46 AM - 2026/07/20

شەوی رابردوو بەیاری لوتكەی نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین، ركابەرییەكانی جامی جیهانی 2026 لە هەرسێ وڵات ( ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك) كۆتایی هات و ئیسپانیا بووە پاڵەوان و ئەرجەنتینیش نەیتوانی پارێزگاری لەنازناوەكە بكات.

یارییەكە لەسەر یاریگای ( نیویۆرك نیوجێرسی) بەڕێوەچوو، پێش دەستپێكی یارییەكە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەژمارەیەك هیلیۆكۆپتەر گەیشتە یاریگا و لەگەڵ لێپرسراوانی فیفاو ئیسپانیا و ئەرجەنتین لەرێوشوێنێكی ئەمنی تووندو تۆڵدا بینەری یارییەكەبوون.

سەرەتای یارییەكەش بەئاهەنگی ماڵئاوایی لەمۆندیال دەستپیپێكرد و ژمارەیەك هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمریكی و جیهانی گۆرانی و سەما و میوزیكیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد.
گێمی یەمەكی یارییەكە تاڕادەیەك هاوسەنگ بوو، هەردوو كەمتر هێرشیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دەبرد، لیۆنێل میسی و هاوڕێكانی زیاتر بەپلانی بەرگری یارییان دەكرد، لەگێمی دووەمدا و لەگەڵ هەڵكشانی كاتی یارییەكە ئیسپانیا زیاتر فشاری دەخستە سەر ئەرجەنتین و كۆنترۆڵی ناوەندی یاریگایان بەتەواوەتی كردبوو، بەڵام ئەگەڵ ئەوەشدا ئیملیانۆ مارتێنێزی گۆڵچی ئەرجەنتین بووبووە دیوارێكی پۆڵاین و بەرپەرچی سەرجەم هێرشەكانی (لارۆخا) دەدایەوە، لەدوا ساتەكانی گێمی دووەمی یارییەكە و لەكاتێكدا هەردوولا بەیەكسان بوون كۆتاییان بەو گێمەش دەهێنا، ناوبژیوانی یارییەكە ئینز و فێرناندزی ی ئەرجەنتینی بەكارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا. ئەوەش یارییەكە هێندەی تر لەسەر ئەرجەنتین قوورس كرد.

لەگەڵ دەستپێكی گێمی یەكەمی زیاتركراو ئیسپانیا بەسوود وەرگرتن لەكەمی ژمارەی یاریزانانی ئەرجەنتین هێرشەكانی زیاتر كرد و لەئەنجامدا و لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەمی زیاتر كرا و لەڕێگەی فێرناندۆ و تۆرێسەوە گۆڵی یەكەمی یارییەكە و بردنەوەی مۆندیالی دووەمیان لەلایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە تۆماركرد، لەدوا ساتەكانی یارییەكەش ئەرجەنتین بە 10 یاریزانەوە هەوڵی زۆریدا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە، بەڵام هەڵبژاردەی ئیسپانیا پارێزگاری لەئەنجامەكە كرد و بووە براوەی مۆندیال.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو