چاكسازییەكانی هەرێم: تووشبوانی ڤایرۆسی جگەر لەناو چاكسازییەكان جیاكراونەتەوە

کوردستان 03:48 PM - 2026/07/20

چاكسازییەكانی هەرێم: تووشبوانی ڤایرۆسی جگەر لەناو چاكسازییەكان جیاكراونەتەوە   سەبارەت بەو كەسانەی لە ناو چاكسازییەكانی هەرێمدا تووشی، ڤایرۆسی جگەربوون، روونكردنەوە دەدرێت و لەوبارەیەوە بەرێوەبەری گشتی چاكسازی هەرێم  دەڵێت: ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن هەواڵی ناڕاست لەسەر چاكسازییەكانی سلێمانی بڵاو دەكەنەوە. وتیشی 60  سزادراو نەخۆشی جگەریان هەیە كە بەر لەدەستگیركردنیان ئەو نەخۆشیەیان هەبووە و لە چاكسازییەكاندا جیاكراونەوەتەوە. هاوكات ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەرگای چاكسازییەكانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و رێكخراوەكان كراوەیە  بۆ هاوكاری و پێدانی زانیاری دروست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو