ڕفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبوەکانی سەنگەر کۆبووەوە

کوردستان 02:43 PM - 2026/07/20

ڕفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبوەکانی سەنگەر کۆبووەوە و باسی لەوەکرد کەمئەندامانی سەنگەر، ڕەمزی قوربانی و گیانبازی و نمونەی باڵای تێکۆشانن. 
جێگری سەرۆک، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کوردستانی ئازادو دامەزراوە یاساییەکانی، بەرهەمی خەبات و ماندووبونی پێشمەرگەو قوربانیەکانیەتی.
ڕفعەت عەبدوڵا، جەختی کردەوە کەیەکێتی، لەسایەی سەرکردایەتیەکی یەکڕیزو یەکگرتوو، بەردەوام هەنگاوی کردەیی بۆ نزیکبوونەوەو چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو