بڕیارە دوای گەڕانەوەی لە ئەمریكا، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی تاران و ئەنكەرە بكات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو دوو وڵاتە كۆببێتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئاشكراكردووە، عەلی زەیدی دوای گەڕانەوی لەسەردانە رەسمیەكەی بۆ ئەمریكا، بە نیازە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو سەردانی تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، زەیدی بڕیارە لە سەردانەكەیدا تاوتوێی چەند تەوەرێكی گرنگ بكات لەوانە، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆسیەكانی غاز و كارەبا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەماهەنگیی ئەمنی لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی سنوورە هاوبەشەكانی نێوانیان، تاوتوێكردنی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەنگدانەوە و كاریگەرییەكانیان لەسەر ناوخۆی عیراق.
هەروەها لەیس عەزاری، سەرۆكی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە كاتی پێشوزازیەكردنی لە ئەنال بۆرا ئینان، باڵیۆزی توركیا رایگەیاند، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا، عەلی زەیدی، سەردانی ئەنكەرەی پایتەختی توركیا بكات، بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات.