گیر و گرفتی ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە كۆیە بەردەوامە و بێ چارەسەر ماوەنەتەوە، بەشێك لەمووچەخۆران دەڵێن، لە سەعات چواری بەیانی گوندەوە چوون بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان لە بەردەم ئامێرەكان، بەڵام ئاواش نۆرەگرتنی زۆر و گەرمای تاقەت پڕوكێن زمانی لە گۆخستون.
قائیمقامی قەزای كۆیە رایدەگەێنت كە چەندین جار داوای زیادكردنی ئامێرەكانیان كردووە، دواكەوتنی مووچەش بە هۆكاری سەرەكی دەزانێت بۆ ئەو قەرەباڵغییە.