بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەشت درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێكشكێندران

کوردستان 11:44 AM - 2026/07/17

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە ئاسمانی هەولێر تێكشكاند و خستە خوارەوە. هێرشەكانیش هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتووەتە. لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیسترا.

بەپێی زانیاری هێزە ئەمنییەكانی هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە سەعات 4:19 تاوەكو 5:25، هێزەكانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە ئاسمانی هەولێر تێكشكاند و خستە خوارەوە، هێرشەكانیش هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتووەتە.

هاوكات، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هاووڵاتییان لە سلێمانی و هەڵەبجە گوێیان لە دەنگی تەقینەوەی "بەهێز" بووە. زانیارییەكان دەڵێن، دەنگی پێنج تەقینەوە لە دەوروبەری هەڵەبجە بیستراون، هەرچەندە ئەمە رەسمی ئاشكرا نەبووە، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە هێرشی درۆنی بووبێت. بەپێی زانیارییەكان، لە زڕگوێز لە نزیك كەمپی حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاگر كەوتووەتەوە و پێدەچێت بۆردوومان كرابن. شەوی چوارشەممەش هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سەعات 8:53 تاوەكو 09:20ی شەو، توانییان هەشت درۆنی بۆمبڕێژكراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێكبشكێنن و بیانخەنە خوارەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو