داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین نزیكەی 7 ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، بەدیاریكراوی لە رۆژی 11ی تەمموزی ئەمساڵ تاوەكو 17ی تەمموزی ئەمساڵ، بڕی 6 ملیار و 748 ملیۆن و 253 هەزار و 193 دیناری عیراقی بووە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە، 87%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ی بەشێوەی چەكە.