سوپای پاسداران: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکامان لەسوریاو عومان و كوەیت کردە ئامانج

کوردستان 10:31 AM - 2026/07/17

سوپای پاسداران لەڕاگەیەندراوێکی نوێدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیانكردووەتە سەر ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا لەناوچەی تەنف لەسوریا، هاوكات سیستەمی راداری چاودێری دەریایی و رادارێکی ئەمریکیان لەسەڵتەنەتی عومان کردووتە ئامانج، لەگەڵ كردنە ئامانجی کۆگای کەرەستەی سەربازیی لە بنکەیەکی ئەمریکا لەکوەیت.
سوپای پاسداران جەختیشیكردووە، گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە دەریاییەکانیاندا دەمێنێتەوەو بەردەوامن لەهێرشەکانی بەرگری و وەڵامدانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو