گراهام لە دواین چاوپێكەوتنیدا بە وردی نەخشەڕێگای داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاشكرا كردووە

عیراق 03:06 PM - 2026/07/12

لیندزی گراهام پێش كۆچی دوایی لەدوایین چاوپێكەوتنی تەلەڤزیۆنیدا نەخشەڕێگای داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاشكرا كردووە و چەندین پێشبینیی سەرسوڕهێنەری سەبارەت بە ئێران و ترەمپ خستووەتەڕوو.

لیندزی گراهام، سیناتۆری كۆچكردووی كۆمارییەكان، لەدوایین دەركەوتنی تەلەڤزیۆنی پێش مەرگی، لەگەڵ كەناڵی (سی بی ئێس) بە وردی باسی لە هەنگاوەكانی داهاتووی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە. 

ئەو سیناتۆرە هۆشداریی داوە، ئەگەر رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران شكست بهێنێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە زەبری هێز دەست بەسەر گەرووی هورمزدا دەگرێت و باج لە كەشتییەكان وەردەگرێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، گراهام هۆشدارییەكی تووندی دایە تاران و وتی، ئەگەر ئێران بەرەنگاری ئەو هەنگاوەی ئەمریكا ببێتەوە یان لەرێگەی گرووپە بریكارەكانییەوە هێرش بكات، ئەوا ئەمریكا بە تەواوی لەناویان دەبات و وەڵامێكی یەكجار قورسی دەبێت.

هەروەها ئەو سیاسەتمەدارە ئەمریكییە ئاماژەی بە گۆڕانكارییە دیپلۆماسییەكانی ناوچەكە كرد و رایگەیاند، هەنگاوی داهاتووی دیپلۆماسی بریتیە لە هێنانی سعوودیە بۆ نێو رێككەوتنی ئەبراهام بە مەبەستی داڕشتنەوەی نەخشەی تەواوی ناوچەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو