دیوانی میری قەتەر رایگەیاند، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی قەتەر و باوكی میری ئێستا كۆچی دوایی كرد.
دیوانی میری قەتەر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، میر شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ،لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
حەمەد بن خەلیفە ئال سانی لە ساڵی 1952 لەدایك بووە و لە ساڵی 1995 دەسەڵاتی گرتە دەست، بە یەكێك لە تەلارسازەكانی قەتەری مۆدێرن دادەنرێت، دوای ئەوەی وڵاتەكەی بە قۆناخێكی گەشەسەندنی خێرای ئابووریدا بردووە.
هەروەها لە رۆژی 25ـی حوزەیرانی 2013، گواستنەوەی دەسەڵاتەكەی بۆ كوڕەكەی، میری ئێستای قەتەر تەمیم بن حەمەد ئال سانی راگەیاند.