سەرۆكی ئەمریكا، لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام دەربڕی و بە یەكێك لە گەورەترین كەسایەتییەكان و سیناتۆرەكانی مێژووی ژیانی خۆی ناوی برد.
رۆژی یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی 'تروس سۆشیاڵ' پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "سیناتۆر لیندزی گراهام، كە یەكێك بوو لە گەورەترین و باشترین ئەو مرۆڤ و سیناتۆرانەی لە ژیانمدا ناسیومە، كۆچی دوایی كرد! ئەو هەمیشە بێوچان كاری دەكرد و نیشتمانپەروەرێكی راستەقینەی ئەمریكا بوو،لیندزی بە قووڵی جێگەی دیار دەبێت و یادی دەكرێت!"
سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی پەیامەكەیدا وێڕای دەربڕینی خەمباریی قووڵی خۆی، ئاماژەی بەوە كرد، وردەكارییەكانی پەیوەست بە رێوڕەسمی بەخاكسپاردن و سەرەخۆشییەكەی لە داهاتوویەكی نزیكدا رادەگەیەنرێن.