كەرتی كشتوكاڵ و ئاستی وەبەرهێنان بەرەو پێشچوونی گەشەیەكی بەرچاوی لە هەرێم بەخۆیەوە بینیوە

کوردستان 03:52 PM - 2026/07/12

گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی    ئاستی وەبەرهێنان و بەرەو پێشچوونی كەرتی كشتوكاڵی لە هەرێم گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو گەیشتە لەسەدا ١٢ ئەمەش وایكردووە هەنگاوەكان بەرەو خۆبژێوی خێراتر بكرێن.

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری، ئاستی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان گەشەی كردووە، بەپێی ئامارەكان، ئەم رێژەیە لە سەدا ١ پۆینت ٨ ەوە بۆ سەدا ١٢ بەرز بووەتەوە، بەجۆرێك تەنیا لە ماوەی ساڵی رابردوودا، قەبارەی وەبەرهێنان لەم كەرتەدا لە سەدا ٢ زیادی كردووە، ئەمەش وایكردووە پاراستنی بەرهەمی دانەوێڵە بچێتە قۆناغێكی جێگیرترەوە.

بەپێی داتاكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ ئەم مەبەستە چەندین پڕۆژە و دامەزراوە خراونەتە گەڕ و لە گرافیكێكدا بۆتان باس دەكەم كە بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی كەرتەكە پەرە بە چی لایەنێك دراوە: 
كۆمپانیا سیانزە هەزار و٩٤٣ كۆمپانیا و
 كارگە:  هەزار و ٣٤١ كارگەی جۆراوجۆری پیشەسازی لەم بوارەدا كار دەكەن
 خانووی پلاستیكی : ٣٠ هەزار خانووی پلاستیكی بۆ بەرهەمهێنانی بەروبووم لە وەرزە جیاوازەكاندا دروست كراون 
كۆگای ساردكەرەوە : ٣ سەد و ١٩ كۆگای ساردكەرەوەش بۆ پاراستنی بەرهەمەكان دابین كراون.

ئێستا هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەكردنی بەرهەمە دەرەكییەكان خێراتر كردووە، بە ئامانجی گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمە سەرەكییەكاندا، بە جۆرێك كە بتوانرێت داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ جووتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان مسۆگەر بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو