دژی هەوڵەكانی حكومەتی كاتیی سوریا بۆ گۆڕینی ناوی مێژوویی شاری كۆبانی و ئیدانەكردنی هەوڵەكان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆشنبیری ناوچەكە، پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) و پێكهاتە و لایەنەكانی شارەكانی حەسەكە، دربێسی، تەل تەمەر، زیرگان و رۆژئاوا زنجیرەیەك لێدوانیان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) و دانیشتوان و ئەنجومەنی حەسەكە، دربێسی، تەل تەمەر، زیرگان و رۆژئاوا هەوڵەكانی بەعەرەبكردنی شاری كۆبانی-یان رەتكردەوە. هەر لە راگەیەندراوەكەدا، تەئكید لەوەكرایەوە كۆبانی بە سیمبولی خۆڕاگریی دەمێنێتەوە، هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناوی شارەكە هێرشە بۆ سەر ناسنامە مێژوویی و كولتوورییەكەی و دژی بنەماكانی دیموكراسی و فرەچەشنی و رێزگرتنە لە ئیرادەی خەڵكی سوریا.