بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 20 هەزار و 530 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دراوە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دراوە 511 نەشتەرگەری تایبەت بووە و دوو هەزار و773 نەشتەرگەریان گەورە بووە.
هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هەشت هەزار و 365نەشتەرگەری گەورە و پێنج هەزار و411نەشتەرگەری ناوەند و سێ هەزار و 470نەشتەرگەری بچووك بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدراوە.