نزیكەی 2650 كەس لە بومەلەرزەكەی ڤەنزوێلادا گیانیان لەدەستداوە

عیراق 10:24 AM - 2026/07/04

 دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا، بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هەردوو بوومەلەرزەكەی وڵاتەكەیان راگەیاند‌و دەڵێن، تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 2645 كەس و زیاتر لە 12 هەزار كەسیش بریندار بوون.

بەپێی لێدوانی سەرچاوە رەسمییەكان، هێشتا هەزاران كەس لە دوای بوومەلەرزەكان بێسەروشوێنن.
بوومەلەرزەكان كە گوڕەكەیان زیاتر لە 7  پلە بوو بە پێوەری رێختەر، لە 24ـی حوزەیرانی رابردوو روویاندا و بوونە هۆی هەرەسهێنانی دەیان كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، زۆربەیان لە ناوچەی كەنار دەریای لاگوایرا لە باكووری كاراكاسی پایتەخت بوون.

تیمەكانی فریاگوزاریش سەرەڕای سەختییەكان، بەردەوامن لە كارەكانی گەڕان و پشكنین بەدوای قوربانیان و بێسەروشوێنبووان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو