لە تەق تەق هەریەك لە ڕێكخراوی گەشەی لاوانی كوردستان و سەنتەری پەروەردەیی دكتۆر ڕەئوف، كۆتاییان بە چەند خولێكی پزیشكی هێنا كە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكیەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان ڕێكخرابوو. بەشداربووان كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە لە قەزا و ناحیەكان بە گرنگ دەزانن.