لەبارەی ناردنی دۆلاری كاش لەلایەن ئەمریكاوە بۆ عیراق، شارەزایەكی ئابووری دەڵێت، ئەم هەنگاوە جوڵە دەخاتە بازاڕەوە و دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی دیناری عیراقی.
لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان، ئەحمەد بریفكانی ئەندامی سەندیكای ئاڵوگۆڕی دراو لە دهۆك ڕایگەیاند،هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عیراقەوە،ئەگەری سەرەكییە كە ئەمریكا پێداچوونەوە بكات بە مامەڵەی خۆی لەگەڵ عیراق.