هەفتەی داهاتوو رێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی بەڕێوەدەچێت

عیراق 02:24 PM - 2026/07/01

هەفتەی داهاتوو، ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، رابەری پێشووی ئێران بەڕێوەدەچێت و تەرمەكەی دەهێنرێتە عیراق.
عەلی ئەكبەر پوورجەمشیدیان ئەمینداری لیژنەی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی لە رۆژی 3ـی تەمموزی داهاتووەوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.عەلی ئەكبەر ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆك و گەورە لێپرسراوانی زیاتر لە 30 وڵات و زانا و بیرمەند و زانای ئایینی لە 90 وڵاتەوە بەرەسمی داواكارییان پێشكەشكردووە، بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی.ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای وەفدە رەسمییەكان ، دەیان كاروانی جەماوەریی گەورە لە وڵاتانی وەك عیراق، پاكستان و ئەفغانستانەوە، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمەكە وئێستا  سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ هاتنی ئەو كاروانانە.
بەوتەی پورجەمشیدیان، رۆژی هەینی 3ـی تەمموز، ڕێوڕەسمی رەسمی و ناوەندی لە تاران بەڕێوەدەچێت، سەرۆكی وڵاتان و گەورە لێپرسراوان  و سەركردە ئایینیەكان سەرەخۆشی خۆیان پێشكەش دەكەن لەبەردەم تەرمی عەلی خامنەیی.
دەشڵێت، ڕۆژی شەممە 4ـی تەمموز دەرگای مەزاری ئیمام خومەینی دەكرێتەوە لە تاران، بۆ پێشوازیكردن لەو كەسانەی ئارەزوومەندن پێشوازی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی بكەن و ڕۆژانی 4 و 5ـی تەمموز لە تاران پشووی رەسمی  دەبێت، هەروەها ڕۆژی 6ـی تەمموز لە تەواوی ئێران دەكرێت بە پشوو، لەپێناو ئاسانكاری بۆ بەشداریی هاوڵاتییان لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی.

عەلی ئەكبەر پوورجەمشیدیان باسیلەوەشكرد، هەزاران ڕۆژنامەنووس و وێنەگر، كە زیاتر لە 300 ڕۆژنامەوانی بیانییان تیادایە، ڕووماڵی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاكسپاردنی تەرمی رابەری پێشووی ئێران دەكەن .سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی،پوورجەمشیدیان دەڵێت، تەرمی خامنەیی ڕۆژی 8ـی تەمموز، دەگوازرێتەوە بۆ عیراق و رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە شارەكانی كەربەلا و نەجەف و تا دەگاتە مەزاری ئیمام عەلی بەڕێوەدەچێت.
عەلی خامنەی رابەری پێشووی  كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی 28 ی شوباتی 2026 لە هێرشێكی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ماڵەكەی خۆی بە ئامانجگیرا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو