سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین کۆبوەوە

کوردستان 06:03 PM - 2026/07/01


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ بە پێزانینەوە لە رۆڵ و خەبات و تێکۆشانی کاک لیوا ئەیوبی رووانی وەک تێکۆشەرێکی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێری کوردستان و یەکێتی کە تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خەباتی کوردایەتی و وەک شێرە کوڕێکی هەولێری هەمیشە لەگەڵ هەڤاڵەکانی بەشێکن لە سەروەرییەکانی گەلەکەمان. هەروەها وتی، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیشی لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە مایەی شانازی هەموو لایەکمانە.
لای خۆیەوە، لیوا ئەیوب یوسف سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد و دووپاتی کردەوە هەمیشە پێشمەرگەی کوردستان و یەکێتی دەبێت و هەر ئەرکێک لە خزمەتی خەڵک بێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو