سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و سەرۆكی زانكۆی كۆیە پرۆژەی زانكۆی سەوز ئامادە دەكەن

کوردستان 01:56 PM - 2026/07/01

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی كۆیە، بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، هێڵە گشتییەكانی پرۆژەی زانكۆی سەوزیان داڕشتووە، كە پرۆژەیەكی پێشەنگ و داهێنەرانەیە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیی و زانستی.
لەبارەی پرۆژەكەوە ژوان سابیر سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم بەكۆبوونەوەو ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی بەپێز لەگەڵ دكتۆر محەمەد حەسیب، سەرۆكی زانكۆی كۆیە، سەبارەت بەداڕشتنی هێڵە گشتییەكانی پڕۆژەی "زانكۆی سەوز" كە پڕۆژەیەكی پێشەنگ و داهێنەرانەیە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیی و زانستی لە هەرێمی كوردستان بە گشتی وە زانكۆی كۆیە بە تایبەتی .
بەوتەی ژوان سابیر ،سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ، ئەم پڕۆژە نیشتیمانییە گرنگە، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، ئەمەش نیشانەی بایەخدانی قووڵی سەركردایەتی سیاسییە بە چەسپاندنی بنەماكانی گەشەپێدانی بەردەوام و پاراستنی ژینگە لە پاڵ بەرزكردنەوەی ئاستی ئەكادیمی و كلتوریدا.
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە میانی دیدارەكەماندا، تەئكیدمان لەسەر گرنگیی ڕەنگدانەوەی ئەم جۆرە پڕۆژە ناوازە و سەوزانە كردەوە لەسەر كەرتی گەشتیاریی كلتوری و زانستی ، بە شێوازێك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگای نوێی ئێمە بۆ پێشاندانی ناسنامەیەكی مۆدێرن و ژینگەدۆست بۆ هەرێمی كوردستان
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو