سبەینێ پێنج شەممە گۆڕانكارییەكی گەورە لە هەرێمی كوردستان روودەدات و رێككەوتنی هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژانەوە، لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نەوەی نوێ ئیمزا دەكرێت.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارەكانیان رێككەوتنی سیاسی نێوان نەوەی نوێ و یەكێتییان پەسەند كردووە. ڕاشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە رێككەوتنەكە ئیمزا دەكرێت و باڵانسی هێز دەگۆڕێت.
پێشتر سالار لالە سەرحەد، ئەندامی لیژنەی باڵای هاوبەشی یەكێتی و نەوەی نوێ رایگەیاند، رۆژی پینجشەممە دووی تەمموزی 2026 لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بە ڕەسمی رێككەوتنی هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژانەوە لە نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ ئیمزا دەكرێت