دكتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی هەتا هەتایی دكتۆر عەبدول لەتیف ئەحمەد لە وانەوتنەوە.
بەپێی نوسراوێكی وەزاری كە ئیمزای دكتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستانی لەسەرە و ،ئاماژە بە چەند نوسراوێكی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی كراوە، تایبەت بەئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوەی كەیسی دكتۆر عەبدول لەتیف ئەحمەد مستەفا مامۆستا لەكۆلێجی زانستە ئیسلامییەكان لەزانكۆی سلێمانی، كە بەفەرمانی زانكۆیی ژمارە 24/865 لە رێكەوتی 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ پێكهێندراوە بەئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی ،پاڵپشت بەماددەی چوار بڕگەی هەشت و نۆ، لەیاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە، بڕیاریاندا سزای عەزل بەسەر دكتۆر عەبدول لەتیف ئەحمەد مامۆستا لە كۆلێجی زانستە ئیسلامییەكان لە زانكۆی سلێمانی بسەپێنن.
لەیاسای ڕێكخستنی فەرمانبەرانی دەوڵەتدا عەزل (دەركردنی هەمیشەیی) قورسترین سزای كارگێڕییە كە بەسەر فەرمانبەردا بسەپێنرێت. ئەم سزایە بریتییە لەدوورخستنەوەی فەرمانبەر لەكارەكەی بەشێوەیەكی كۆتایی، بەجۆرێك كە بۆ هەمیشە مافی نامێنێت بگەڕێتەوە بۆ سەر كار یان لەهیچ دامودەزگایەكی تری حكومیدا دابمەزرێتەوە.