وەزارەتی تەندروستی لوبنان رۆژی هەینی ڕایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان 18 كوژراو و زیاتر لە 33 برینداریان لێكەوتووەتەوە.
ئیسرائیل لەڕێگەی مووشەك و تۆپخانەكانیەوە هێرشی قورسی كردەسەر ناوچەكانی كەڤەرسین لەقەزای نەباتیە و چەندین گوندی تری باشوری بەیروت. ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیدا چەندین كۆمەڵكوژییان لە شارۆچكەكانی شەرقیە و حەروف و كەڤەرسین ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشە ئاسمانییەكان كە دوای نیوەی شەو ئەنجامدراون، خانووی هاووڵاتییانیان كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك كوژراو و بریندار و بێسەروشوێن بوون.
ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی پێنجشەممە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، چاوەڕوانی ئاگربەستی تەواوەتی لە سەرجەم بەرەكان بە لوبنان و حزبوڵا و ئیسرائیلەوە دەكات و وتیشی، ئیسرائیلیەكانیش پێویستە پابەندبن بە بەڵێنەكانیان و هێرشەكانیان بۆ سەر بەیروت رابگرن.