گەنجانی كۆیە لەڕێگەی تابلۆكانیانەوە مێژوو و تەلارسازی دێرینی ناوچەكەیان دەپارێزن
لە پێناو زیندووكردنەوەی ناسنامەی رەسەنی قەزای كۆیە و دەرخستنی توانای داهێنەرانەی گەنجان، پێشانگەیەكی شێوەكاریی بۆ فێرخوازان و بەهرەمەندانی دەستڕەنگین كرایەوە. پێشانگەكە لەلایەن سەنتەری چالاكی گەنجانی كۆیە، كە سەر بە رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانە كرایەوە،تێیدا گەنجانی بەشداربوو لەڕێگەی دروستكردنی كۆمەڵێك تابلۆی شێوەكاریی سەرنجڕاكێشەوە، توانییان بەشێكی زۆر لە خانوو و شوێنەوارە كەلەپووری و مێژووییەكانی كۆیە بنەخشێننەوە. ئامانجی سەرەكیی ئەم چالاكییە، جگە لە دەرخستنی توانای داهێنەرانەی گەنجان، بریتی بوو لە بە دۆكیۆمێنتكردنی تەلارسازیی دێرینی ناوچەكە و ئاشناكردنەوەی نەوەی ئێستا بە مێژوو و ناسنامەی رەسەنی كۆیە