دوای راگەیاندنی كوژرانی چوار سەربازی ئیسرائیلی لە لایەن حزبوڵاوە، ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی توندڕەوی ئەو وڵاتە، كاردانەوەی تووندی نیشاندا و رایگەیاند: "دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێنرێت.
بن گڤیر لە راگەیەندراوێكدا وتی: بەوپەڕی رێزەوە بۆ ئەمریكییەكان، دەبێت ئیسرائیل ئەوە بۆ تەواوی جیهان روون بكاتەوە كە خوێنی كوڕەكانمان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان شایستەی سازشكردن نین. دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێنرێت.
ئەو پێشهاتە مەیدانی و لێدوانە تووندانە لە كاتێكدان كە گرژییەكانی سەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل گەیشتوونەتە لووتكە و هەوڵە دیپلۆماسییەكانیش بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە تەنیا چەند رۆژێكە ئەمریكا رێككەوتنی لەگەڵ ئێران راگەیاندووە و چاودێران پێیان وایە ئەم گرژییە نوێیانە كاریگەریی راوەشێنەریان لەسەر مانەوەی ئەو لێكتێگەیشتنە دەبێت.