لە پێناو رزگاركردنی گوندەكان و ناوەندی قەزای خانەقین لە كێشەی كەمئاوی لە وەرزی هاویندا، پڕۆژەیەك بۆ فراوانكردن و پاككردنەوەی جۆگەی "باڵەجۆ" راگەیەندرا، كە ئامانج لێی دوو هێندەكردنی بڕی ئاوی گەیشتوو بە ناوچەكەیە. پڕۆژەكە بە دەستپێشخەری مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو لەسەر بودجەی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەكێتی جێبەجێ دەكرێت