دانیشتووانی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەشاری بەغداد، لەبەرامبەر كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكەیان ناڕەزایی دەردەبڕنو دەڵێن، پارەیان بە كاش داوە و تاپۆ خانووەكانیان پێنادرێت، جگە لەوەش پڕۆژەی خزمەتگوزارییان بۆ نەكراوە، لەكاتێكدا بەشێكیان چوونەتە ناو خانووەكانەوە.