كەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە

کوردستان 01:36 PM - 2026/06/13

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەكشەممە ئەگەری تاوەبارانی كورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستان هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردا دەبێت، هاوكات لەگەڵ ئەم گۆڕانكارییەدا، ئەگەری بارینی تاوە بارانێكی كورتخایەن هەیە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆك. پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو