شارە دێرین و كلتورییەكەی كۆیە، باوەشی بۆ گەورەترین و یەكەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری كردەوە. كە تەنها كۆبوونەوەیەكی وەرزشی نەبوو، بەڵكو نمایشێكی ناوازەی ڕەسەنایەتی و كلتوری كوردی بوو.
ئەم فێستیڤاڵە سنوورەكانی بڕی، ئەسپسوارانی لێهاتوو لە زۆربەی ناوچە و شارەكانی هەرێمی كوردستان و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە بەشدار بوون و دیمەنێكی بێ وێنەیان پیشاندا.
ئامانجی فێستیڤاڵەكە زیندووكردنەوەی كولتوری باب و باپیران و پاراستنی ئەسپی ڕەسەنی كوردیو هۆشیاركردنەوەی نەوەی نوێ بۆ هێشتنەوە و گرنگیدان بەم ڕەسەنایەتیەیە