سەرۆكوەزیرانی پاكستان: لە هەركاتێك زیاتر نزیكین لە ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران

عیراق 03:30 PM - 2026/06/13

شەهباز شەریف، سەرۆك وەزیرانی پاكستان دەڵێت، لە هەر كاتێك زیاتر لە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریكا و ئێران نزیكین، پێشبینیش دەكات لە 24 سەعاتی داهاتوودا ڕێككەوتنەكە بەتەواوی یەكلایی بكرێتەوە‌و ئیمزای ئەلیكترۆنی لەسەر بكرێت.

سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" نووسیویەتی، لایەنەكان لە هەموو كاتێك زیاتر لە ڕێككەوتنی ئاشتی نزیكبوونەتەوە‌و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا هەموو كارەكان كۆتاییان بێت و ڕێككەوتنەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەرۆكوەزیرانی پاكستان ڕوونیكردەوە، وڵاتەكەی سەرجەم ئامادەكارییەكانی كردووە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دوای كۆتاییهاتنی كارەكان، ڕێككەوتنی ئاشتی بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی ئیمزابكرێت. هەروەها بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتووەوە، گفتوگۆكان لەسەر ئاستی تەكنیكی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەست پێ بكەنەوە.

لە پەیامەكەیدا، شەهباز شەریف سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد بۆ ئەو پابەندبوونەی لە كاتی دانوستانەكاندا نیشانیان داوە. هاوكات پێزانینی بۆ وڵاتانی ناوچەكە دەربڕی كە پاڵپشتیی پرۆسەكەیان كردووە و گەشبینیی خۆشی نیشاندا كە ئەم ڕێككەوتنە دەبێتە بناغەیەكی بەهێز بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەكی بەردەوام.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو