تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی لە عیراق دەستپێكرد؛ سبەینێش لە هەرێم دەستپێدەكات

کوردستان 09:52 AM - 2026/06/13

سەعات حەوتی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بە سەرجەم لقەكانیەوە، لە پارێزگاكانی عیراق دەستیپێكرد.سبەینێش لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، عەبدولكەریم عەبتان، وەزیر پەروەردە، چەند سەعاتێك پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان سەردانێكی مەیدانی پشكنینی ئەنجامداوە، تیایدا پێداچوونەوەی بە ئامادەیی كۆتایی سیستەمی ئاسایشی ئەلیكترۆنی زیرەك كردووە و دڵنیابووەتەوە لە تەواوكردنی سەرجەم رێكارە تەكنیكی و لۆجستییەكانی بەڕێوەبردنی تاقیكردنەوەكان.

لەلایەكی ترەوە، بڕیارە سەعات حەوتی سبەینێ‌ یەكشەممە  تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەسپێبكات.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە  117 هەزار و 142  قوتابی لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، 19 هەزار و 403 مامۆستا و فەرمانبەر وەك دەستەی كارگێڕی هۆڵەكان دیاریكراون، كە پێكهاتوون لە 12 هەزار و 18 چاودێر، 2,003 بەڕێوەبەری هۆڵ، 2,003 یاریدەدەری بەڕێوەبەر، هەزار و 376 سەرپەرشتیار و 2,003 كارمەندی خزمەتگوزار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو